دژەتیرۆری کوردستان: بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کۆگایەکی دانەوێڵە لە شارۆچکەی قوشتەپە


وێستگەنیوز-

دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، بەپێی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی حوزەیرانی 2026، کاتژمێر 12:55 خولەک لەڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە (جۆری حدید 110)، هێرش کرایە سەر کۆگایەکی دانەوێڵە لە قەزای قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر، جگە لە زیانی مادی زۆر کە بەر کۆگاکە کەوتووە، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.


دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت، "بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییانە دەکەین کە شوێنی سڤیل دەکەنە ئامانج.


PM:05:06:11/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت