عه‌لی حه‌مه ساڵح: رۆژانه 400 تانكه‌ر سووته‌مه‌نی له هه‌ولێره‌وه ده‌چێته توركیا و داهاته‌كه‌شی بۆ حكومه‌ت نییه
وێستكهنیوز –
عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند كه:
*وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان به میدیایه‌كی ده‌سه‌ڵاتی وتووه كه هۆكاری گرانبوونی به‌نزین، به‌كارهێنانی ته‌بریده.
*ئه‌ی بۆ ناڵێن هه‌موو رۆژێك 400 تانكه‌ر سووته‌مه‌نی له پاڵاوگه‌ی كار و لاناز ده‌چێته توركیا.
*پاره‌ی ئه‌مه چی لێدێت كه 1 دۆلاری بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی نییه.
*ئێستا كار و لاناز به جوملهلیترێك به‌نزینیان كردووه به هه‌زار و 50 دینار.
*بوێری ئه‌وه‌تان هه‌یه بچن پێیان بڵێن ئێوه به چ حه‌قێك هه‌موو رۆژێك 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له عێراق وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك شاره‌كانی تری عێراق به‌نزین و سووته‌مه‌نی له هه‌رێم هه‌رزان بێت. هه‌رزانی ناكه‌ن و به‌شێكی ده‌به‌ن بۆ توركیا و به‌شه كه‌مه‌كه‌ی ده‌خه‌نه‌ڕوو و نرخهكهیتان كردووه به هه‌زار و 50 دینار.
*به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو پاڵاوگه‌یه كه دیاره هی كێیه هه‌موو مانگێك 80 ملیۆن دۆلاریان ده‌ست بكه‌وێت ئاوا به‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌ن كه ده‌یبینین.
PM:01:39:11/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت