هه‌ردی سه‌ڵاح: نابێ به‌غدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه‌یه‌دا بكا كه ئه‌مڕۆ بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا دروست كرا
وێستگه‌نیوز –
هه‌ردی سه‌ڵاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ به‌شه بودجه و مافه داراییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا دروست كراوه، هیچ شه‌رعیه‌تێكی نییه، ده‌شڵێت: "نابێ به‌غدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه‌یه‌دا بكا كه ئه‌مڕۆ بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا دروست كرا".
هه‌ردی سه‌ڵاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا:
*ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای دانوستان بۆ به‌شه بودجه و مافه داراییه‌كانی هه‌رێم دروست كراوه له‌گه‌ڵ به‌غدا.
*ئه‌م لیژنه‌یه هیچ شه‌رعیه‌تێكی نییه، چونكه ئه‌ندامه وه‌زیره‌كانی و حكومه‌ته‌كه‌ش ماوه به‌سه‌رچوون.
*نابێ به‌غدا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكا.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشنیاری هێنانه‌كایه‌ی ده‌سته‌یه‌كی باڵای وه‌زاریی هێنانه‌كایه‌ی ده‌سه‌ته‌یه‌كی باڵای وه‌زاریی هاوئاهه‌نگیی هه‌میشه‌یی به ئه‌ندامیه‌تی وه‌زیر و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار له هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا په‌سه‌ند كرد.
PM:08:56:10/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت