وەزارەتی کارەبا: خزمەتگوزاری پارەدان بۆ ماوەیەکی کاتی دەوەستێت


وێستگەنیوزـ

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە خزمەتگوزاری پارەدان بۆ ماوەی کاتی دەوەستێت بەهۆی پەرەپێدانی سیستەمەکانی کارەبا.


لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە "خزمەتگوزاری پارەدان لە سەکۆی ئی-پسوولەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بنکەکانی فرۆشیاریی ووزە بەهۆی پڕۆسەی پەرەپێدانی سیستەمەکانی وەزارەتی کارەبا لە رۆژی پێنجشەممە هاوتا لەگەڵ 11ی حوزەیران کاتژمێر 2:00ی پاش نیوەڕۆ رادەوەستێت و تاوەکو رۆژی دووشەممە، 15ی حوزەیران بەردەوام دەبێت.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، "هەر پارەدانێک ئەنجامدرابێت پێش وەستانی خزمەتگوزارییەکە لە 11ی حوزەیران کاتژمێر 2:00ی نیوەڕۆ یاخود دوای 15ی حوزەیران سەرکەوتووانە تۆماردەکرێت، ئەگەر لە رێگەی سەکۆی ئی-پسوولە یان بنکەکانی فرۆشیاری ووزە بێت".

وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستەروو، ئەم راوەستانە کاتییە لە خزمەتگوزاری پارەدان بەهۆی پەرەپێدانی سیستەمەکانی وەزارتی کارەبا روودەدات، ئەمەش بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەرانە لە تەواوی کوردستان، لە ناویاندا ناوچە دوورەدەستەکان.


AM:10:58:10/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت