"دوای كردنه‌وه‌ی ئاسمانی عێراق، گه‌شته‌كان له وشكانییه‌وه بوونه ئاسمانی"
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان رایگه‌یاند كه دوای كردنه‌وه‌ی ئاسمانی عێراق، گه‌شته‌كان له وشكانییه‌وه بوونه ئاسمانی.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا:
*دوای بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراق به كردنه‌وه‌ی ئاسمانی عێراق و كوردستان به ڕووی گه‌شته‌كاندا، له كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عێراق بڕیاردرا، كه گه‌شته‌كان ئاسایی ببنه‌وه و هه‌موو حاجیانی كوردستان به ڕێگه‌ی ئاسمانی بگه‌ڕێنه‌وه نیشتیمان.
*بڕیاریشه سبه‌ی گه‌شته‌كان وه‌كوو خۆیان به‌رده‌وام بێت و له ماوه‌ی دوو رۆژدا سه‌رجه‌م حاجیانی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان به ڕێگه‌ی ئاسمانی.
PM:09:28:08/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت