قوباد تاڵه‌بانی: هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م گه‌نجانه داهاتوویه‌كی گه‌شه‌دارتری ده‌بێت
وێستگه‌نیوز –
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "له هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌ك هه‌موو ناوچه‌كانی تر نه‌وه‌یه‌ك له گه‌نجان به خه‌ونی گه‌وره و بیرۆكه‌ی مه‌زنه‌وه پێگه‌یشتوون و هیچ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنێك به‌بێ به‌شداری ئه‌وان به‌دی نایه‌ت، ده‌شڵێت: "گه‌نجان نه‌ك هیوای داهاتوو، به‌ڵكوو وزه و هێزی سه‌ره‌كین له نه‌خشاندنی ئێستادا".
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "خۆشحاڵ بووم به دیدارم له‌گه‌ڵ ڕێكخه‌رانی تێد ئێكس ئاشتی (TEDx Ashti) و گفتوگۆمان له‌باره‌ی چۆنییه‌تی پشتگیریكردنی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ی كه هانی داهێنان، كارسازی و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی به‌هێز و گه‌شه‌سه‌ندوو ده‌ده‌ن".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت: "خه‌ون و بیرۆكه‌كانی ئه‌م گه‌نجانه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ستراتیژی گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌یی".
قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاندووه كه "دڵنیاین هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م گه‌نجانه داهاتوویه‌كی گه‌شه‌دارتر و پێگه‌یه‌كی شیاوتری ده‌بێت".
PM:06:52:08/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت