مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: ئاسۆ مەجید لە رووداوێکی تەمومژاویدا لە زیندانەکانی هەولێر بە ناهەق شەهیدکرا
وێستگەنیوز -
ئەمڕۆ دووشەممە 8ی حوزەیرانی 2026، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیندراوێکی فەرمی سەبارەت بە مەرگی ئاسۆ مەجید دەرکرد، داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە و ورد بۆ مەرگی ئاسۆ مەجید لە ناو زیندانەکانی هەولێر دەکات و روداوەکەش بە شەهیدکردنی ناحەق وەسف دەکات.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە "بە توندی نیگەران و غەمبارن بە گیانلەدەستدانی پێشمەرگەی کوردستان "کاک حاجی ئاسۆ" کە وەک خۆیان دەڵێن لە روداوێکی تەمومژاویدا لە ناو زیندانەکانی هەولێر و بە ناحەق شەهید کراوە"، هاوکات پرسە و سەرەخۆشی خۆشیان ئاراستەی بنەماڵەکەی کردووە.
هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بێتە سەر هێڵ و لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بێلایەنانە لەو روداوە ئەنجام بدات، جەختیشیان کردووەتەوە کە ژیان و پێگەی پێشمەرگە زۆر لەوە گەورەترە بە ناوی جیاجیاوە تۆمەتی بۆ دروست بکرێت و لە زیندانەکاندا روبەروی مەرگ ببێتەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بەوە کردووە کە پێشمەرگە رەمزی فیداکاری و مانەوەی گەلی کوردستانە، بۆیە شایستەی ئەوەن ژیانێکی شەرەفمەندانەیان بۆ دابین بکرێت نەک بخرێنە زیندان و بە ناحەق گیان لەدەست بدەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە شەوی شەممە 6ی حوزەیرانی 2026، کەسوکاری ئاسۆ مەجید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی رایانگەیاند، کوڕەکەیان کە پێشمەرگەی پارتییە 64 رۆژە لە هەولێر بێسەروشوێنکراوە و هیچ سەردانیکردنێکی نەبووە و هەر لەو رۆژەدا لە موکافەحەی هەولێرەوە پەیوەندیان پێوەکراوە و پێیان راگەیاندون وەرن تەرمی کوڕەکەتان لە پزیشکی دادی هەولێر بەرنەوە و خۆی کوشتووە، بەڵام کەسووکارەکەی رەتی دەکەنەوە ئاسۆ خۆی کوشتبێت.
AM:10:13:08/06/2026
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت