تیمی پڕۆژەی رووناکی: ئێوارەی ئەمڕۆ دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
وێستگەنیوز-
لەبارەی ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبا تیمی پڕۆژەی رووناکی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئێوارەی ئەمڕۆ دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە".
تیمی پڕۆژەی رووناکی رایگەیاند، "دوابەدوای چارەسەربوونی کێشە تەکنیکیەکانی کێڵگەی کۆرمۆر، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی حوزەیرانی 2026، دۆخی کارەبا بە تەواوی لە هەرێمی کوردستان ئاسایی ببێتەوە".
دوێنێ شەممە 6ی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی کارەبا لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بەهۆی گرفتێکی تەكنیكی و چاککردنەوە لە چەند یەكەیەكی وێستگە غازییەكانی كارەبا، بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردووە و لە هەندێك گەڕەك و ناوچەكانی دەوروبەر بۆ ماوەیەكی كەم دووچاری بچڕانی كاتی كارەبا بوونەتەوە.
PM:02:00:07/06/2026
ئهم بابهته 256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت