پۆلیسی هەولێر وردەکاری گیانلەدەستدانی ئاسۆ مەجید لەناو زینداندا ئاشکرا دەکات
وێستگەنیوز -
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، کە "تۆمەتبارێک بە ناوی (ئاسۆ مەجید قادر) کە لەدایکبووی ساڵی 1977ـە و پیشەی پێشمەرگە بووە لە یەکەی پاسەوانی سەر بە هێزەکانی زێرەڤانی، لە ناو گرتووخانەدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیس، ناوبراو "لە رێکەوتی 2ی نیسانی 2026 بەپێی ماددەی یەکەم لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە".
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، "کە ئەمڕۆ 5ی حوزەیرانی 2026، لە کاتژمێر 12:20ی نیوەڕۆ، تۆمەتبارەکە لەناو زینداندا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە"، جەختیش کراوەتەوە کە تیمەکانی نەهێشتنی بەڵگە و تاوان و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بە هاوکاری راپۆرتی پزیشکی دادوەری، بە پشتبەستن بە بەڵگەی سەلمێنراو دڵنیاییان داوە کە رووداوەکە خۆکوشتن بووە.
PM:01:48:07/06/2026
ئهم بابهته 408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت