سبەی مەراسیمی ناساندنی رۆمانی "زیندووبووەکان" ئەنجامدەدرێت
وێستگەنیوز-
سبەی دووشەمە 8ی حوزەیرانی 2026، بە سپۆنسەری دەزگای میدیایی
وێستگەنیوز لە سلێمانی مەراسیمی ناساندنی رۆمانی "زیندووبووەکان"
بەڕێوەدەچێت.
ئەم مەراسیمە بۆ ناساندنی رۆمانی
"زیندووبووەکان" لە نووسینی "یۆست هیلتەرمان"ـە و کە
چیرۆکەکەی باس لە ئەنفالی کوردان دەکات.
هەروەها نووسەر و رۆژنامەنووس
"ئاسۆس هەردی" گفتوگۆیەکی تایبەتی لەگەڵ نووسەری رۆمانەکە دەربارەی
کتێبەکە و کارەکانی لەسەر پرسی کورد ئەنجام دەدات، دواتر نووسەر واژۆ لەسەر
کتێبەکە دەکات.
مەراسیمەکە، لە شاری سلێمانی و حەوشەی
مۆزەخانەی ئەمنە سورەکە، کاتژمێر 6:00ی ئێوارە
بەڕێوەدەچێت.
PM:12:07:07/06/2026
ئهم بابهته 352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت