بەگوژمەی 80 ملیۆن دۆلار؛ دوو پڕۆژەی ستراتیژی رێگاوبان لە سلێمانی و دهۆک جێبەجێ دەکرێن
وێستگەنیوز -
ئەمڕۆ هەینی 5ی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند کە دوای هەوڵێکی زۆر و هەماهەنگی لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی، رەزامەندی درا لەسەر جێبەجێکردنی دو پڕۆژەی ستراتیژی رێگاوبان لە پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک.
بەپێی راگەیەندراوەکە، بۆردی بانکی نێودەوڵەتی لە واشنتۆن قۆناغی یەکەمی پێدانی قەرزی بە عێراق پەسەند کردووە، کە تێیدا بڕی 80 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێم تەرخان کراوە، ئەم هەنگاوەش دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە و سەردانی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و تیمی وەزارەت دێت بۆ پۆلێنکردنی پڕۆژەکان لە چوارچێوەی قەرزە نێودەوڵەتییەکاندا.
پڕۆژەکان بریتین لە: یەکەم: فراوانکردن و "ئەپگرەیدکردنی" رێگای (سلێمانی - چەمچەماڵ - کەرکوک)، بەدیاریکراوی لە بەشی تاسڵوجە بۆ بانی مەقان بە درێژی 50 کیلۆمەتر. دوەم: فراوانکردنی رێگای (گرشین - سحێلا) لە پارێزگای دهۆک بە درێژی 22 کیلۆمەتر، کە هاوکات دروستکردنی یەکتربڕی گرشینیش لەخۆدەگرێت.
ئەم پڕۆژانە کە بڕیارە لە ساڵی 2026ـەوە بچنە بواری جێبەجێکردنەوە، لە چوارچێوەی ئەو قەرزە 900 ملیۆن دۆلارییەدان کە بانکی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئابوری و رێگاوبان بۆ عێراقی تەرخان کردووە. جێبەجێکردنی ئەم دو رێگایە کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی جەنجاڵی و رووداوەکانی هاتووچۆ لەو ناوچانەدا.
PM:08:51:05/06/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت