دوو خوشک لە ژووری تاریکی ئەشکەنجە رزگارکران و باوک و باوەژنەکەیان دەستگیرکران


وێستگەنیوز-

لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، رووداوێکی دڵتەزێن ئاشکرا بوو کە تێیدا باوکێک بە هاوکاری هاوسەرە نوێیەکەی کە دەکاتە باوەژنی دوو کچەکە، دوو کچی خۆی بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک لە ناو تەوالێتی ماڵەکەیاندا بەند کردووە و رووبەڕووی توندترین جۆری ئەشکەنجەدان بوونەتەوە.


نارینی تەمەن 15 ساڵ، کە یەکێکە لە قوربانییەکان، باس لەوە دەکات کە دوای کۆچی دوایی دایکیان و هاوسەرگیریکردنەوەی باوکیان ژیانی خۆی و خوشکەکەی گۆڕاوە بۆ دۆزەخ.

ئەو دەڵێت، "لەلایەن باوک و زڕدایکەکەیانەوە بەردەوام ئەشکەنجە دراون"، دڕندەیی ئەو ژن و پیاوە گەیشتووەتە رادەیەک، بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک لە ناو تەوالێت و حەمامی ماڵەکەدا زیندانییان کردوون.

بەهۆی ئەو ئەشکەنجە بەردەوامانەوە شەویلگەی نارین شکاوە و لە ماوەی زیندانیبوونیاندا بڕێکی زۆر کەم خواردنیان پێدراوە، ئەمەش وایکردووە تەندروستییان بەرەو خراپییەکی زۆر بڕوات و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بێت.

رووداوەکە کاتێک ئاشکرا دەبێت کە دراوسێکانی ئەو ماڵە بە رەوشەکە دەزانن و هێزە ئەمنییەکان ئاگادار دەکەنەوە، پاش گەیشتنی پۆلیس، هەردوو خوشکەکە رزگار کران و بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کران، کە لە ئێستادا لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.

پەیوەست بەم بابەتە، باوک و زڕدایکەکە بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت تا سزای توندی ئەو تاوانەیان بەسەردا بسەپێنرێت.


PM:07:02:05/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 2016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت