هەفتەی داهاتوو چەند خزمەتگوزارییەکی نوێ لە پسووڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی کارادەکرێت
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ هەینی 5ی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە گواستنەوە و جیاکردنەوە و پۆلێنکردنی پسووڵەی خۆراک بۆ هاوسەرە تازەکان کارا بکرێت و لە کۆتایی هەفتەشدا پرۆسەی گواستنەوەی هاوڵاتییان لە نێوان بریکارەکاندا چ لە ناوەوە یان لە دەرەوەی پارێزگاکان بخرێتە گەڕ".
ئاماژەی بەوەکراوە، "لە قۆناغی یەکەمدا و لەگەڵ دەستپێکی هەفتەی داهاتوو، هاوسەرە تازەکان دەتوانن مامەڵەکانی جیاکردنەوە و گواستنەوەی ناوی خۆیان لە رێگەی ئەپەکەوە ئەنجام بدەن".
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە کۆتایی هەفتەدا دوو خزمەتگوزاری تری سەرەکی زیاد دەکرێن کە یەکەمیان گواستنەوەیە لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی دیکە لە ناوخۆی هەمان پارێزگادا و دووەمیشیان گواستنەوەی ناوە لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی تر لە دەرەوەی پارێزگاکان کە ئەمەش رێکارە کارگێڕییە کۆنەکان کەم دەکاتەوە".
PM:06:16:05/06/2026
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت