کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما بەرزتر دەبنەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5ی حوزه‌یرانی 2026 ئاسمان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "خێرایی با مامناوه‌ند (10 – 20) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین له‌نێوان (8 – 10) كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ شه‌ممه 6- 6- 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت
و پله‌كانی گه‌رما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراوورد بە پلەکانی ئەمڕۆ ".
روونیشیكرده‌وه كه "خێرایی با مامناوه‌ند (10 – 20) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین له‌نێوان (8 – 10) كیلۆمه‌تر ده‌بێت ".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی بۆ سبه‌ی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
پیرمام: 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 38 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
AM:10:30:05/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت