نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگییەکان کردەوە لە پێناو پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی حوزەیرانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی پێشوازی لە ئانڵ بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد، لە دیدارەکەدا ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادە بوو.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بێت، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخی سیاسیی عێراق و پەرەپێدانی هاوکارییە دوولایەنەکان، بەتایبەت لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانیدا، تاوتوێ کرا، لەمبارەیەوە هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگییەکان کردەوە لە پێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە.
تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە تایبەت بوو بە دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیییەکان، هاوکات، نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی تورکیا دیالۆگ و لێکگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدایان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە پێویست زانی.
هەروەها باس لە پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، دوایین پێشهاتە هەرێمییەکان و دۆخی ناوچەکە کرا. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشە و ناکۆکییەکان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە تەواوی ناوچەکەدا.
PM:03:32:04/06/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت