بارزانی و باڵیۆزی توركیا هه‌نگاوه‌كانی وه‌گه‌ڕخستنی پڕۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمیان تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و باڵیۆزی توركیا له عێراق هه‌نگاوه‌كانی وه‌گه‌ڕخستنی پڕۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمیان تاوتوێ كرد، هیواشیان خواست هه‌وڵه‌كان به ئاقاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بچن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی حوزه‌یرانی 2026، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی له ئانڵ بۆرا ئینان باڵیۆزی توركیا له عێراق كرد.
باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه له دیداره‌كه‌دا كه ئه‌رمان تۆپچو كونسوڵی توركیا له هه‌ولێریش ئاماده‌ی بوو، بیروڕا له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكاری و شه‌ڕ و گرژییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه ئاڵوگۆڕ كرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "باڵیۆزی توركیا پێزانینی وڵاته‌كه‌ی بۆ دانبه‌خۆداگرتن و سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی هه‌رێمی كوردستان نیشان دا كه وێڕای بوونی هه‌وڵ بۆ تێوه‌گڵاندنی هه‌رێم و بوونی ده‌ستدرێژی و بوردومانی به‌رده‌وام بۆسه‌ر هه‌رێم، به‌ڵام هه‌رێم به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی دا نه‌بێته به‌شێك له‌و شه‌ڕ و گرژییانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا ڕووی دا".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له به‌شێكی ئه‌و دیداره باس له بارودۆخی دوای پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی نێوان پارتی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كرا. هه‌ردوولا هیوای ئه‌وه‌یان خواست كه هه‌وڵه‌كان به ئاقاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو له‌بواره جیاجیاكان و نه‌هێشتنی گرفته‌كاندا بچن.
روونیشیكراوه‌ته‌وه كه "هه‌ر له‌و دیداره‌دا ڕۆشنایی خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراقی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان و توركیا و گفتوگۆ له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی دوایین سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا كرا و جه‌خت له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تیی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه".
باره‌گای بارزانی راشیگه‌یاندووه كه "بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كان بۆ وه‌گه‌ڕخستنی پڕۆسه‌ی سیاسی ته‌وه‌ری تری ئه‌و دیداره بوو".
PM:02:14:04/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت