عه‌لی زه‌یدی: كۆمپانیاكانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان له سبه‌ینێوه ده‌ست به كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانمی پێشوازیكردنی له شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بیانی نه‌وتی كه له هه‌رێم كارده‌كه‌ن، داوایكرد له سبه‌ینێوه كۆمپانیاكان ده‌ست به كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، عه‌لی فالح ئه‌لزه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازی له شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت و ئه‌ندامێتی نوێنه‌ری چه‌ندین كۆمپانیای نه‌وتی نێوده‌وڵه‌تی كه له هه‌رێم كارده‌كه‌ن، كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت گوێی له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی ورد ده‌رباره‌ی بارودۆخی كاركردنی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان گرت له ژێر رۆشنایی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه له ئه‌نجامی شه‌ڕی ناوچه‌كه‌دا. هه‌روه‌ها دیدگایه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی وه‌رگرت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی ئه‌م كۆمپانیایانه به خێرایی.
نووسینگه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "زه‌یدی رێنمایی دا كه هه‌موو پێویستییه‌كان دابین بكرێن بۆ كاركردنی به‌رده‌وامی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له هه‌رێم".
وتیشی: "ئه‌و زیانانه‌ی كه به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه به عێراق گه‌یشتووه زۆره، پێویستی به‌چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان هه‌یه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌م زیانانه له‌ڕێی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه ڕێگری له زیادبوونی به‌رهه‌مهێنان ده‌كه‌ن".
هاوكات سه‌رۆك وه‌زیران رێنمایی دا كه كۆمپانیاكانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان له سبه‌ینێوه ده‌ست به كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه، جه‌ختیشی له گرنگی هه‌وڵی هاوبه‌ش و دابینكردنی كه‌شێكی گونجاو و سه‌رچاوه‌ی پێویست كرده‌وه.
PM:05:16:03/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت