دەربارەی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبا روونکردنەوە دەدرێت


وێستگەنیوز-

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای هەندیک ناوچە روونکردنەوە دەدات.


ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ی حوزەیرانی 2026، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "لە دوێنێوە بەهۆی کەمبوونەوەی دابینکردنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتیمانی کەمبوەتەوە".

وتیشی، "چاوەڕێ دەکرێت لە دوو رۆژی داهاتوو کێشەکە چارەسەر بکرێت و رەوشی کارەبای نیشتیمانیی ئاسایی ببێتەوە".


PM:02:44:03/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت