بۆ زیادکردنی هەناردەی نەوت شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچنە بەغدا
وێستگەنیوز -
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی حوزەیرانی 2026، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی بچنە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی عێراق کۆببنەوە.
بەپێی زانیارییەکان ئامانجی سەرەکی سەردانەکە رێککەوتنە لەسەر زیادکردنی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا.
شاندەکە پێکهاتوون لە کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران.
هەربەپێی زانیارییەکان، شاندەکە لەگەڵ عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری نەوت و بەرپرسانی کۆمپانیای سۆمۆ کۆدەبنەوە.
ئەمەش لە کاتیکدایە لە چەند مانگی رابردوودا بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی هەرێم کەم بووەتەوە، ئەمەش کاریگەری کردووەتە سەر داهاتی گشتی، بۆیە حکومەت کار بۆ ئاساییکردنەوەی ئاستی هەناردە دەکات.
AM:10:14:03/06/2026
ئهم بابهته 392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت