جارێكی تر هێرش كرایه‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی زحمه‌تكێشان له دۆڵی ئالانه
وێستگه‌نیوز –
جارێكی تر هێرش كرایه‌سه‌ر باره‌گاكانی كۆمه‌ڵه‌ی زحمه‌تكێشانی كوردستان له دۆڵی ئالانه و به دوو مووشه‌ك بۆردوومان كران.
ئه‌مجه‌د حسێن په‌ناهی، به‌رپرسی ئه‌منیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له به‌رده‌وامیی هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵه، ئه‌مشه‌و له كاتژمێر(23:00) به دوو مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر مه‌قه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له دوڵی ئاڵانه".
راشیگه‌یاند كه "كۆماری ئیسلامیی ئێران له ماوه‌ی ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه هه‌تا ئێستا، به زیاتر له 82 مووشه‌ك و درۆن، بنكه و باره‌گاكانی كۆمه‌ڵه‌ی كردووه‌ته ئامانج.
PM:11:39:02/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت