بافڵ‌ تاڵه‌بانی‌: هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ قه‌یس خه‌زعه‌لی‌ پاڵپشتیكردن و به‌هێزكردنی قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تی عیراقه‌


وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ سوپاس و پێزانینی هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵوێسته‌كه‌ی‌ قه‌یس خه‌زعه‌لی له‌پێناو پاڵپشتیكردن و به‌هێزكردنی قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق و دامه‌زراوه‌كانی، ده‌شڵێت: "هه‌نگاوێكی گرنگه‌ به‌ره‌و به‌دیهێنانی ئاواته‌ هاوبه‌شه‌كانمان".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند:

*زۆر سوپاس و پێزانینم هه‌یه‌ بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی برام شێخ قه‌یس خه‌زعه‌لی له‌پێناو پاڵپشتیكردن و به‌هێزكردنی قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق و دامه‌زراوه‌كانی. 

*له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌دا، ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵوێسته‌ به‌رپرسیارانه‌، ئازایانه‌ و نیشتمانپه‌روه‌ریانه‌ ده‌بنه‌ هۆی به‌هێزكردنی یه‌كڕیزیی نیشتمانی و قووڵكردنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌نێوان عیراقییه‌كاندا.

* هه‌روه‌ها هه‌نگاوێكی گرنگن به‌ره‌و به‌دیهێنانی ئاواته‌ هاوبه‌شه‌كانمان بۆ دابینكردنی پاشه‌ڕۆژێكی سه‌قامگیرتر، ئارامتر و گه‌شه‌سه‌ندووتر بۆ وڵاته‌كه‌مان.

كاتێكی‌ پێشتری‌ ئه‌مڕۆ گرووپی چەکداریی عەسائیب ئەهلی حەق کە قەیس خەزعەلی سەرۆکایەتی دەکات بڕیاریدا چەک رادەستی دەوڵەت بکات و بچێتە ژێر فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق.


PM:06:30:02/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت