عومه‌ر گوڵپی: ئه‌و ژمارانه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زیری دارایی له باره‌ی داهاته‌وه خستنییهڕوو، به‌های یاسایی و داراییان نییه
وێستگه‌نیوز –
عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌و ژمارانه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زیری دارایی له باره‌ی داهاته‌وه خستنییه ڕوو، هیچ به‌هایه‌كی یاسایی و داراییان نییه، ده‌شڵێت: "داهات زیاتره له (500 ملیار) دیناری مانگانه!”.
عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا:
*ئه‌مڕۆ وه‌زیری دارایی ژماره‌یه‌ك داتای وه‌ك داهاتی ناوخۆ پێنج مانگی ئه‌مساڵ خسته‌ڕوو، كه له (150 ملیار) دینار بۆ مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ ده‌ست پێده‌كات بۆ (110 ملیار) دیناری داهاتی مانگی پێنج.
*له ڕاستیدا ئه‌م ژمارانه هیچ به‌هایه‌كی یاسایی و داراییان نییه، چونكه هیچ چاودێرییه‌كی دیوانی چاودێری دارایی و په‌رله‌مانی له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی داهات نییه.
*داهات بۆ هه‌ر مانگێك (بێجگه مانگی سێ) چوار هێنده و زیاتریشه.
له باره‌ی داهاتی ناوخۆوه:
*سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كانی داهات، له گومرگ و باج و ڕسومات وه‌ك خۆیان به‌رده‌وامن، هه‌روه‌ها پاڵاوتنی ڕۆژانه‌ی (50 هه‌زار) به‌رمیل نه‌وت كه له به‌غدای وه‌رده‌گرنه‌وه، هه‌روه‌ها داهاتی فرۆشتنی غاز، بێجگه له داهاتی به بازرگانیكردنی كاره‌با، هه‌موو ئه‌مانه‌ش زیاتره له (500 ملیار) دیناری مانگانه، چۆن؟ به‌مجۆره:
1ـ داهاتی گومرگ:
مانگانه (بێجگه له مانگی پێشوو) نزیكه‌ی (140 ملیار) دیناره، بێجگه له داهاتی ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمپانیای نایاسایی كه كراونه‌ته برا به‌شی داهاتی گومرگ، هه‌روه‌ها بێجگه قاچاخچێتی و عه‌فوی گومرگی نایاسایی.
2ـ داهاتی باج:
مانگانه له نێوان (70 تا 90 ملیار) دیناردایه.
3ـ داهاتی نه‌وتی پاڵێوراو:
مانگانه (100 ملیار) دینار داهاتیان له‌و (50 هه‌زار) به‌رمیل نه‌وته ده‌ست ده‌كه‌وێت كه له به‌غدای وه‌رده‌گرنه‌وه به‌ناوی پێداویستی ناوخۆوه (نه‌وتی سپی و به‌نزین و گاز)، به‌ڵام به نرخی بازرگانی به هاووڵاتیانی ده‌فرۆشنه‌وه.
4ـ داهاتی ڕسومات:
مانگانه نزیكه‌ی (200 ملیار) دیناره، به‌بێ داهاتی كاره‌با، چونكه كاره‌با بازێكی گه‌وره‌ی به داهاتی ڕسومات داوه ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی نرخی كاره‌با به بازرگانی كراوه. ( ته‌نها داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆی سلێمانی و هه‌ولێر مانگانه نزیكه‌ی (50 ملیار) دیناره!).
كه‌واته:
داهاتی هه‌رێمی كوردستان مانگانه زیاتره له (500 ملیار) دینار به‌بێ داهاتی كاره‌با به بازرگانیكراوهكه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ چاودێرییه‌ك له‌سه‌ر داهات نییه له كوردستان، نه په‌رله‌مان و لیژنه‌كانی هه‌ن چاودێری بكه‌ن، نه یاسای بودجه هه‌یه، نه ڕێگه ده‌ده‌ن دیوانی چاودێری دارایی وردبینی بۆ سه‌رچاوه‌كانی داهات بكات (به‌تایبه‌ت ڕێگه ناده‌ن تیمه‌كانی پشكنین بچنه خاڵه گومرگییه‌كان)، هه‌روه‌ها ڕێگه ناده‌ن تیمه‌كانی چاودیری دارایی وردبینی بۆ گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت و غاز بكه‌ن، بۆیه هیچ وردبینی و چاودێری و پشكنینێك له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی داهات نییه‌و هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات به‌وجۆره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییان ده‌یخوازێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ ده‌كه‌ن و چۆنیان بوێت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ده‌نه خه‌زێنه‌ی گشتی (وه‌زاره‌تی دارایی).
PM:05:55:02/06/2026
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت