وتەبێژی پارتی وەڵامی بافڵ تاڵەبانی دەداتەوە: هەموو بابەتەکان بۆ مێزی گفتوگۆ جێدەهێڵین


وێستگەنیوز-

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە هەموو لایەنەکان پێکەوە شان بدەنە بەر بەرپرسیارێتی، ئاماژە بەوەشدەکات، دەبێت بە یەکڕیزی رووبەڕووی کێشەکان ببنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2ی حوزەیرانی 2026، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی لێدوانەکانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە (39 کورسییەکەی پەرلەمان) رایگەیاند، "پارتی هیچ رایەکی پێشوەختە و دیاریکراوی لەسەر ئەو بابەتە نییە و هەموو پرسەکان بۆ کاتی گفتوگۆکان جێدەهێڵدرێن".

ئاماژەی بەوەکرد، "جەخت لە پەیامەکەی مەسعود بارزانی دەکەینەوە، پێویستە هەموو لایەنەکان پێکەوە شان بدەنە بەر بەرپرسیارێتی بۆ رێکخستنەوەی دۆخەکە".

وتەبێژی پارتی باسی لەوەشکرد، "دەبێت بە یەکڕیزی رووبەڕووی کێشە ناوخۆییەکان و کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ ببینەوە".


AM:11:16:02/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت