ئاسایش ئاماری هێرشە درۆنییەکانی 24کاتژمێری رابردووی راگەیاند


وێستگەنیوز-

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری هێرشە درۆنییەکانی 24 کاتژمێری ڕابردوو و زیانەکانی ئەو هێرشانەی راگەیاند.

بە پێی راگەیەنراوەکە کاتژمێر (23:05) خولەکی شەوی یەکشەممە 31/5/2026 بە (دوو) درۆن هێرشکرایە سەر سنووری شاری کۆیە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە لەدەرئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.


PM:07:33:01/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت