1385 ئەفسەری هێزەکانی 70ی پێشمەرگە پلەیان بەرز کرایەوە


وێستگەنیوز-

بە پێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم، وەزیری پێشمەرگە واژۆی لەسەر پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی 70، هێزەکانی پشتیوانی، فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتن کرد.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، 01ـی حوزەیرانی 2026، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، واژۆی لەسەر خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی (فەرماندەیی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە، هێزەکانی پشتیوانی یەک، هێزەکانی پشتیوانی دوو، و فەرماندەیی هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتن) کرد.

بەپێی خشتەکان، (1385) ئەفسەر لە سەرجەم ئەو هێزانە پلەکانیان بەرزکراوەتەوە.

هاوكات لەگەڵ واژۆکردنی خشتەکەدا، وەزیری پێشمەرگە لە پەیامێکدا رایگەیاند "خۆشحاڵین هەوڵەکانمان لە رێکخستنەوە و ئاساییکردنەوەی پرۆسەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە سەرکەوتووبوو؛ ئێستا پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئاسایی و یاسایی لە کات و وادەی خۆیدا جێبەجێ دەکرێت".

دەشڵێت "دڵنیام ئەم قۆناغە نوێیەی پلەبەرزبوونەوەتان دەبێتە پاڵنەرێکی بەهێزتر بۆ بەردەوامبوون و پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانمان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا".


PM:04:27:01/06/2026


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت