رۆژی پێنجشەممە هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 4 دابەشدەکرێت
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 1ی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 4 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە".
ئاماژە بەوەکراوە، "بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجام دەدات بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە، بۆ ئەم مەبەستە رۆژی پێنجشەممە 4ی حوزەیرانی 2026، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".
AM:10:44:01/06/2026
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت