"له رۆژانی جه‌ژندا 1649 هاوڵاتی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی راپه‌ڕینیان كردووه"
وێستگه‌نیوز –
به‌رپرسی راگه‌یاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین رایگه‌یاند كه له رۆژانی جه‌ژندا 1649 هاوڵاتی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی راپه‌ڕینیان كردووه.
ته‌ها محه‌مه‌د به‌رپرسی راگه‌یاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین تایبه‌ت به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه له ماوه‌ی چوار رۆژی چه‌ژندا 1649 هاوڵاتی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕینیان كردووه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی تەندروستی ڕاپەڕین ده‌ڵێت: "له‌و رێژه‌یه 200 هاوڵاتی له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كان داخڵكراون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه 30حاڵه‌تی پێوه‌دانی دووپشك تۆماركراون و 11 رووداوی هاتووچۆ هه‌بووه.
وتیشی: "7 حاڵه‌تی پێوه‌دانی سه‌گ و 40 برینداری چه‌قۆ و 3 حاڵه‌تی پێوه‌دانی مار تۆماركراوه".
PM:11:54:31/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 52
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت