هێرش كرایه‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له هه‌رێم
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مجه‌د حسێن په‌ناهی، به‌رپرسی ئه‌منیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان رایگه‌یاند، كه ئه‌مشه‌و به مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر باره‌گاكانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له دوڵی ئالانه.
ئه‌مجه‌د حسێن په‌ناهی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "له به‌رده‌وامیی هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵه، ئه‌مشه‌و له كاتژمێر (10:40) خولهك به دوو مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر باره‌گاكانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له دوڵی ئالانه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له ماوه‌ی ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه هه‌تا ئێستا، به زیاتر له 81 مووشه‌ك و درۆن، بنكه و باره‌گاكانی كۆمه‌ڵه‌ی كردووه‌ته ئامانج.
PM:11:15:31/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت