له‌سه‌ر ئاگره‌كه‌ی گۆڕستانی سه‌یدسادق، 3 كه‌س ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز –
له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه‌وه ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیركران كه پوش و پاوانی گۆڕستانی سه‌یدسادقیان سووتاند و دانیشیان به تاوانه‌كه‌یاندا نا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌ئه‌منییه‌كان به وێستگه‌ی راگه‌یاند كه "هێزه‌كانی ئاسایشی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه توانیویانه ئه‌و سێ تۆمه‌تباره ده‌ستگیربكه‌ن كه هه‌ستابوون به سووتاندنی پوش و پاوانی گۆڕستانی سه‌یدسادق".
سه‌رچاوه‌كه وتی: "به‌بڕیاری دادوه‌ر تۆمه‌تباران له دوای دانپێدانان ڕاده‌ستی به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سه‌یدسادق كران به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی".
شه‌وی رابردوو ئاگرێك له گۆڕستانی شاخی سه‌یدسادق كه‌وته‌وه به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی (2) دۆنم پوش و پاوان سووتان و نزیكه‌ی (15) نه‌مام زیانیان به‌ركه‌وت.
PM:04:30:31/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت