بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆمەڵی دادگەریی: یەکێتی وەک هەمیشە پابەند بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان
وێستگەنیوز-
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە پەیامێکی ئاڕاستەی عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی ئایاری 2026، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، "بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە، لە دڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان، ئەندامانی سەرکردایەتی و لایەنگرانتان دەکەین و هیوای سەرفرازی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین".
ئاماژەی بەوەکرد، "لەم دەرفەتەدا، بە رێزەوە لە رۆڵ و پێگەی جەنابتان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەڕوانین، وەک هێزێکی نیشتمانی و کاریگەر لە خزمەتکردنی گەل و خاکەکەمان".
بافڵ تاڵەبانی وتی، "یەکێتی وەک هەمیشە پابەند بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان دووپات لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان و هاریکاری لەگەڵ کۆمەڵی دادگەری دەکاتەوە، لەپێناو یەکخستنی هەوڵەکان و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان".
PM:02:43:31/05/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت