پێنتاگۆن: په‌یماننامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ئه‌یلولی 2026 كۆتایی دێت
وێستگه‌نیوز -
راپۆرتێكی نوێی وه‌زاره‌تی جه‌نگی "پێنتاگۆن" رایگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سیسته‌مێكی به‌رگری ئاسمانی نییه و ناتوانێت هه‌رێم له هێرشه‌كانی ئێران و میلیشیاكانی سه‌ر به‌و وڵاته بپارێزێت، هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی لێكتێگه‌ییشتنی نێوان ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ئه‌یلولی 2026 كۆتایی دێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه له لایه‌ن چاودێری گشتیی وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئه‌مریكا "پێنتاگۆن"وه راپۆرتێكی نوێ سه‌باره‌ت به ئاساییش و به‌رگری بڵاوكرایه‌وه و ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سێ مانگی رابردوودا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و باسی ئه‌و هێرشانه ده‌كات كه ئێران و گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته له عێراق له دژی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیان داوه.
له راپۆرته‌كه‌دا چاودێری گشتی وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌كردووه كه "په‌یوه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و واشنتن، ئێران و هاوپه‌یمانانی ئێرانی هه‌راسان كردووه. هه‌ر بۆیه هه‌رێمی كوردستان خۆی له‌ناو شه‌ڕێكدا ده‌بینێته‌وه كه شه‌ڕی ئه‌و نییه و به به‌رده‌وامی له لایه‌ن پاسدارانی ئێرانی و میلیشیا عێراقییه‌كانی سه‌ر به ئێران بۆردومان ده‌كرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "گرووپه چه‌كداره‌كان ته‌نیا هێزه‌كانی ئه‌مریكایان نه‌كردووه‌ته ئامانج. به‌ڵكو به مه‌به‌ست ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزه ئه‌منییه‌كانیش ده‌كه‌نه ئامانج".
له راپۆرته‌كه‌دا باس له "به ئامانجگرتنی باره‌گایه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له 24ی مانگی سێ‌دا له خه‌لیفان كراوه، كه تێیدا 6 پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و 30 پێشمه‌رگه بریندار بوون. هه‌روه‌ك له 28 و 29ی هه‌مان مانگدا خانووی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ئامانج گیراون".
چاودێری گشتی ده‌ڵێت: پێشمه‌رگه خاوه‌ندارێتی به‌رگریی ئاسمانی ناكه‌ن و ناتوانن ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بپارێزن".
ده‌شڵێت: "ئه‌م هێرشانه هێزه‌كان و سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه".
له به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌ی پێنتاگۆندا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێشتاش ناتوانێت تێچووه‌كانی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه دابین بكات و هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا 33 ملیار دۆلار قه‌رزاره و داهاته‌كه‌شی گرێدراوی ئه‌و به‌شه بودجه‌یه‌یه كه له به‌غداوه بۆی دێت".
چاودێری گشتیی ئه‌مریكا هۆشداریشی داوه كه په‌یماننامه‌ی لێكتێگه‌ییشتنی نێوان ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له مانگی نۆی 2026دا كۆتاییی دێت. ئه‌مه‌ش گومانی له‌سه‌ر داهاتووی راهێنانی ئه‌و هێزانه و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا دروست كردووه.
PM:10:40:30/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت