بانکێکی عێراقیی تا 100 ملیۆن دینار قەرز بە هاوڵاتیان دەدات کە هەرێمیش دەگرێتەوە
وێستگەنیوز-
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی
بانکی عێراقیی ئیسلامی، بانکەکە قەرز بە هاوبەشانی دەدات کە زۆرترینی 100 ملیۆن دینارە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا
هاتووە: "لەگەڵ خزمەتگوزاریی (مورابەحەی ئیسلامی) لە بانکی عێراقیی ئیسلامی،
موچەکەت دەبێتە کەفیلت بۆ بەدەستهێنانی قەرز تاوەکوو بڕی 100 ملیۆن دینار، بە قیستێک
کە لە 17 هەزار دینارەوە دەست پێدەکات و لە نیوەی مووچەکەت زیاتر نابێت."
ئاماژە بەوەش دراوە،
"لە ڕێگەی موچەکەت سوودمەند بە لە تەمویلێکی گونجاو و بە
مەرجی ڕوون،" جەخت لەوەش كراوەتەوە، ئەوەی دەیەوێت قەرزەکە وەربگرێت، دەبێت سەردانی
نزیکترین لقی بانک بکەن.
بەپێی زانیارییەکان ئەو
قەرزەی دەدرێت، مەرجی سەرەکیی ئەوەیە، مووچەخۆرەکە کارتی بانکیی (هەژماری من)ی هەبێت
و قەرزەکە بە کاش نادرێت، بەڵکوو بۆ کڕینی هەندێک بابەتی دیاریکراوە، بە تایبەت ئۆنڵاین
و کڕینی ئۆتۆمبێل و خانوو.
بانکی ئیسلامیی عێراق یەکێک لەو بانکانەیە کە بەشداری لە پرۆژەی (هەژماری من)
دەكات.
PM:02:52:30/05/2026
ئهم بابهته 416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت