دەربارەی منداڵە ونبوەکەی گوندی ئێندزە روونکردنەوە دەدرێت
وێستگەنیوز-
دەربارەی منداڵە ونبوەکەی گوندی ئێندزە هاوسەرۆکایەتیی شارەوانیی بناری قەندیل روونکردەوە دەدات.
هاوسەرۆکایەتیی شارەوانیی بناری قەندیل لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، "دوای دوو رۆژ و یەک شەو لە گەڕان بەدوای منداڵەکە ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی گەڕانی زۆرو نەدۆزینەوەی هیچ سەرەداوێک و چەند گومانێکی هێزەکانی لێکۆڵینەوە گەڕان وەستاوە، لەئێستاشدا دایک و باوکی منداڵەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدان بۆ ماوەیەکی نادیار".
شارەوانیی قەندیل داواکارە سەرجەم پەیج و لایەنەکانی حزبی و حکومی سەبر بگرن خۆیان بەدوور بگرن لە هەواڵی بێبنەما، تاوەکو ئەنجامی لێکۆڵینەوە رادەگەیەندرێت.
PM:10:56:29/05/2026
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت