کەشناسیی هەرێم: پێشبینی دەکرێت سبەی گەرمترین رۆژی ئەم مانگە بێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئایاری 2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت، بەڵام هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 33 پلەی سیلیزی
پیرمام: 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی
دهۆک: 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی پێنجشەممە 28ی ئایاری 2026، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ ئەگەری بوونی تۆزێکی سوک هەیە لە کەشدا لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا بۆ دوو سبەی بەیانی زوو ڕۆژی هەینی پێشبینی دەکرێت تۆزکە زیاتر بێت بەتایبەت لە ناوچەکانی کەرکوک و گەرمیان، هەروەها پلەکانی گەرماش بەرزتر دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 36 پلەی سیلیزی
پیرمام: 31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 23پلەی سیلیزی
سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 35 پلەی سیلیزی
دهۆک: 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، "پێشبینی دەکرێت سبەی پێنجشەممە گەرمترین رۆژی مانگی ئایاری ئەمساڵ بێت".
AM:11:37:27/05/2026
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت