سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشوازی له فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كرد
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ی ئایاری 2026 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كرد.
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی دۆخی گشتیی سوریا و پرسی كورد له‌و وڵاته‌دا ئاڵوگۆڕ كرا".
راشیگه‌یاند كه "هه‌ردوولا هاوڕابوون له سه‌ر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی سووریا و پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی كورد و گشت پێكهاته‌كان".
PM:05:08:26/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت