بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی
هەولێر شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوە غاز ئاگادار دەکاتەوە کە سەرەتای مانگی
داهاتووەوە شەوانە کاری گواستنەوە غازی ماڵان بکەن.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە:
ئاگاداری شوفێری ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکەینەوە کە کاری گواستنەوەی غازی (LPG) ئەنجام دەدەن . بەپێی ڕێنمایی ژمارە (١) ی ساڵی (٢٠٢٠) ی
وەزارەتی ناوخۆ ماددەی (٤) . لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١ بە هۆی دەست پێکردنی وەرزی گەرما
گواستنەوەی گازی شل (LPG) بە ڕۆژ قەدەغە دەکرێت تا ڕێکەوتی ٢٠٢٦/١٠/١ لە پێناو
پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان و دوربون لە ڕووداوی نەخوازراو.
هەروەها هاتووە: بە پێچەوانەوە
هەر ئۆتۆمبێلێك بەڕۆژ کاری گواستنەوەی غاز ئەنجام بدات ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەر
دەگیرێتەبەر.
PM:02:04:26/05/2026
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت