لە هێرشێکی موشەکیی بۆ سەر پارتی ئازادی 9 پێشمەرگە بریندار بوون


وێستگەنیوز-

شەوی رابردوو بەهۆی هێرشی دڕۆنی و موشەکیی بۆ سەر بارەگایەکی پارتی ئازادیی کوردستان، 9 پێشمەرگە بریندار بوون کە دۆخی 4 کەسیان ناجێگیرە.

بە پێی راگەیەنراوێکی پارتی ئازادی کوردستان "کاتژمێر 9:45ی شەوی رابردوو، بە دوو درۆن و موشەکێک بارەگای چەمشاری سپای میللیی کوردستان، هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای هەولێر، کردە ئامانج و بەهۆیەوە 9 پێشمەرگە برینداربوون کە دۆخی 4 لە بریندارەکان ناجێگیرە".


AM:09:18:26/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 12 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت