ره‌غد كینانی بۆ وێستگه‌نیوز: ئاماژه‌كان دڵخۆشكه‌رن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم


وێستگه‌نیوز – محه‌مه‌د فاتیح
سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماژه‌كان دڵخۆشكه‌رن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

ره‌غد كینانی، سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی نیشتیمانی به‌ وێستگه‌نیوزی وت: "ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له‌ هه‌وڵێكی چڕدایه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".

راشیگه‌یاند كه‌ "ئاماژه‌كان دڵخۆشكه‌رن و گه‌شبینانه‌ن  و ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی ئه‌یاد عه‌لاویش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكومەتی هەرێمی كورستان و حكومەتی ناوەندی ئەرێنی دەبن".


PM:10:38:25/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو