کەشناسی کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای رۆژانی جەژنی قوربانی راگەیاند
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە
راپۆرتێکی تایبەتدا پێشبینی کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای رۆژانی پشووی جەژنی قوربان
دەکات.
بەپێی راپۆرتەکە پێشبینیەکان بۆ رۆژانی
داهاتووی جەژن بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
چوارشەممە 27ی ئایار (یەکەم رۆژی جەژنی قوربان):
ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
خێرای با : لەسەرخۆ دەبێت (5-15)کم/ک
ئاراستە: باکووری رۆژئاوا
مەودای بینین: لەنێوان (8-10)کم دەبێت
پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە نزیکەی (2-3) پلە بەراورد بە
تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
پێنج شەممە 28ی ئایار:
ئاسمان بەگشتی تەنکە هەوری بەرز دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی
سوک بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم .
خێرای با : لەسەرخۆ دەبێت (5-15)کم/ک
ئاراستە: گۆراو دەبێت
مەودای بینین: لەنێوان (6-8)کم دەبێت
پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراورد بە پلەکانی
رۆژی پێشوو .
هەینی 29ی ئایار:
ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی
سوک .
خێرای
با : مامناوەند دەبێت (10-25)کم/ک هەندێک کات چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم/ک بۆ
کاتەکانی ئێوارە خێرای با ئاسایی دەبێتەوە .
ئاراستە: باکووری رۆژئاوا
مەودای بینین: لەنێوان (6-8)کم دەبێت لەکات و شوێنی تۆز
(4-6)کم دەبێت
پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراورد بە پلەکانی
رۆژی پێشوو .
شەممە 30ی ئایار:
ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
خێرای با : لەسەرخۆ دەبێت (5-15)کم/ک
ئاراستە: باکووری رۆژئاوا
مەودای بینین: لەنێوان (8-10)کم دەبێت
پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە پلەکانی
رۆژی پێشوو .
PM:02:11:25/05/2026
ئهم بابهته 740
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت