بە درۆن هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دۆڵی ئالانە
وێستگەنیوز-
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەردەوامیی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر کۆمەڵە، ئەمشەو شەممە 23ی ئایاری 2026، لە کاتژمێر 21:10 خولەک بە درۆن هێرش کرایەسەر بارەگاکانی ئەو هێزە لە دۆڵی ئالانە لە سنووری پارێزگای هەولێر.
ئاماژە بەوەکراوە، دوو درۆنی تر لەسەر مەقەرەکانی کۆمەڵە لەلایەن فرۆکەکانی هاوپەیمانانەوە خرانە خوارەوە.
ئەوەشیان خستووەتەروو، کۆماری ئیسلامیی ئێران لەماوەی دەستپێکی شەڕەکەی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا، بە زیاتر لە 79 مووشەک و درۆن، بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی کردووەتە ئامانج.
PM:09:38:23/05/2026
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت