ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی زه‌یدی و مه‌سرور بارزانی بڵاوكرایه‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی ئایاری 2026، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ عه‌لی فالح ئه‌لزه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌تی هه‌رێم، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی وێڕای پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوون له سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ و ده‌ربڕینی پشتیوانیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ سه‌رخستنی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌پێناو خزمه‌تكردنی گشت پێكهاته و هاووڵاتییانی عێراق بێ جیاوازی دووپات كرده‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختیشی له گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و ڕێزگرتن له قه‌واره‌ی فیدراڵیی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ، خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئێمه هه‌موومان هاوبه‌شین له‌م وڵاته‌دا و ئامانجمان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و خزمه‌تكردنی هه‌موو هاووڵاتییان و پێكهاته‌كانه بێ جیاوازی.
راشگه‌یه‌ندراوه كه "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پته‌وكردنی هاریكاری و هاوئاهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگ و ئاڵنگارییه‌كان".
PM:01:57:23/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت