نێچیرڤان بارزانی و عه‌راقچی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه:
*شه‌وی رابردوو نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.
*تیایدا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌تایبه‌تی له بواری ئاڵوگۆڕی ئابووری و بازرگانیدا تاوتوێ كرد.
*ده‌رباره‌ی به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوور، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
*له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، باسیان له دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه كرد.
*هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی هه‌وڵی وڵاتانی ناوچه‌كه كرده‌وه بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
*چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یان بوو.
AM:11:23:23/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت