مه‌سرور بارزانی به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت
وێستگه نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی ئایاری 2026 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی باڵای حكومه‌ت، به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم، مه‌سرور بارزانی له به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت : "له كۆبوونه‌وه‌كاندا، وێڕای گفتوگركردن له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكاری و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچه‌كه، چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، تاوتوێ ده‌كرێت".
AM:10:25:23/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 496
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت