پۆلیس زانیاری ده‌رباره‌ی رووداوی كوشتنی كه‌سێك له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*تیمه‌كانمان له دره‌نگانی شه‌و (كاتژمێر 1:30 خوله‌كی شه‌و) ئاگاداركرانه‌وه له رووداوێكی كوشتن.
*ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی پۆلیس له به‌شی پۆلیسی بنه‌سڵاوه (بنكه‌ی پۆلیسی كه‌سنه‌زان) گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه.
*له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه تۆمه‌تبارێك به ناوی (م. س. م) به‌هۆی كێشه‌یه‌كی خێزانییه‌وه ته‌قه‌ی له باوكی خۆی به ناوی (سفیر مراد سابیر) كردووه، له‌ڕووداوه‌كه‌دا باوكی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
*پاشان تۆمه‌تباره‌كه ته‌قه‌ی له برایه‌كی خۆی به ناوی (میران سفیر مراد) كردووه و برینداری كردووه، كه ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
*تیمه‌كانی پۆلیس له ماوه‌یه‌كی پێوانه‌یی كورتدا توانییان تۆمه‌تباری ناوبراو ده‌ستگیربكه‌ن.
*له ئێستاشدا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ رێكخراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامن بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه‌كان.
PM:02:48:22/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت