داوا دەکرێت ئارامگەی نەوشیروان مستەفا لەگردەکە نەمێنێت
وێستگەنیوز-
پەرلەمانتارێکی گۆڕان سەبارەت
بە ئارامگەی نەوشیروان مستەفا داوا دەکات "یان دەبێت ئەو شوێنەی ئارامگەکەی لێیە
بگەڕێندرێتەوە بۆ سەر موڵکی گشتی، یانیش مەزارەکەی
ببرێتە جێگەیەکی گشتیی شایستە".
جوانرۆ محەمەد ئەندامی
پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێکدا دەنوسێت، "رەوانشاد نەوشیروان مستەفا سەرکردەیەکی
گەورەی کوردە. کاریگەری ئەو حزب و چوارچێوەی سیاسیی تێپەڕاندوە، لەبەرئەوە پێویست
ناکات چەند کەسێک حەق بە خۆیان بدەن ناو و ناوبانگ و ئارامگەکەی بۆ خۆیان قۆرخ بکەن".
هەروەها دەڵێت، "لە
ڕوانگەی نیشتمانیەوە، کاتێک سەرکردە مەزنەکان دەبنە ڕەمز و هێما، ئارامگەکانیان دەبێتە
پانتاییەکی گشتی بۆ کۆکردنەوەی هەموو ڕەنگ و بیرکردنەوە جیاوازەکان. بۆیە، یان دەبێت
ئەو شوێنەی ئارامگەکەی لێیە بگەڕێندرێتەوە بۆ سەر موڵکی گشتی، یانیش مەزارەکەی ببرێتە
جێگەیەکی گشتیی شایستە تا ببێتە وێستگەیەک بۆ بۆ سەردانی هەمووان".
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان
لە کۆتاییدا دەنوسێت، "ئێمە و هەزارانی وەک ئێمە، لە ڕووی سۆزداری و ویژدانییەوە
بریندارین، کە ئەمڕۆ ناتوانین سەردانیئارامگەی کاک نەوشیروان بکەین و فاتیحا بۆ ڕۆحی پاکی بخوێنین، بەڵام لە دڵ
و دەروونی هەموواندا کاک نەشیروان زیندوو و ڕێنیشاندەرە".
PM:01:56:19/05/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت