پارتی و یەکێتی بەشداری مەراسیمی لێک‌نزیک بونەوەی لایەنەکان ناکەن
وێستگەنیوز-
بەهۆی بەشداری نەکردنی
پارتی و یەکێتی، مەراسیمی لێک‌نزیک کردنەوەی لایەنە سیاسییەکان کە بڕیار بوو ئەمڕۆ
سێشەممە ساز بکرێت، هەڵوەشایەوە.
دامەزراوەی
"پەی" بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لە روونکردنەوەیەکدا دەنوسێت، "بڕیار
بوو به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه (19-5-2026) دامه‌زراوه‌ی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان
له‌یادی (34)ه‌مین ساڵه‌ی یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستاندا مه‌راسیمێک
ساز بکات به‌مه‌به‌ستی لێک‌نزیک کردنەوەی لایه‌نه‌سیاسییه‌کان، به‌ڵام به‌داخه‌وه یەک
چەند ساتێک بەر لەدەستپێکردنی مەراسیمەکە هەندێک لەو بەڕێزانە ئاگاداریان کردینەوە
کە بەشدار نابن. بۆیە ناچار بووین مه‌راسیمه‌که
دوابخه‌ین بۆ کاتێکی تر".
لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە
بەوە کراوە رێوڕەسمەکە "به‌مه‌به‌ستی لێک‌نزیک کردنەوەی لایه‌نه‌سیاسییه‌کان و
ڕه‌خساندنی که‌شێکی ئارام بۆ گفتوگۆ، که تیایدا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خولی شەشەمی
په‌رله‌مان، نوێنه‌ری مه‌کته‌بی سیاسی حیزبه‌کان، سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی
خوله‌کانی پێشوو بانگهێشت کرابوون و زۆربەیان بەڕەسمی ئامادەییان نیشاندابوو کە بەشدار
بن".
"پەی"
هەروەها دەڵێت، "ئەم دۆخە لە ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئێمەیە و ناشمانەوێ ئەو بۆنە
نیشتمانییە بەنیوەچڵی ئەنجام بدەین".
AM:09:46:19/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت