ئه‌مینداری یه‌كگرتوو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی پێشكه‌شی بافڵ تاڵه‌بانی كرد
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ ده‌ربازبوون له‌و چه‌قبه‌ستووییه سیاسییه‌ی كوردستان پێشكه‌شی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد، هه‌ردوولاش هاوڕابوون كه درێژه‌كێشانی ئه‌م دۆخه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان ناكات.
ئه‌مڕۆ بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان پێشوازیی له سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق تاوتووێكران و گرنگیی به‌رده‌وامیی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتنی نێوان هێز و لایه‌نه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاڵنگارییه‌كان به گرنگ زانرا.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "له‌و پێناوه‌شدا سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ ده‌ربازبوون له‌و چه‌قبه‌ستووییه سیاسییه‌ی كوردستان پێشكه‌شی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "هه‌ردوولا هاوڕابوون كه درێژه‌كێشانی دۆخی چه‌قبه‌ستووی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان ناكات و بۆ نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كان پێویسته هه‌نگاوی جدی بنرێت، ئه‌وه‌ش به دیدگایه‌كی نیشتمانی و به‌رپرسیارانه ده‌كرێت كه ئامانجی خزمه‌تكردنی هاونیشتمانییان بێت".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی رایگه‌یاند؛ "ئێمه وه‌كو یه‌كێتی له ڕابردوودا، هه‌روه‌ها بۆ ئێستا و داهاتووش به‌ره‌وڕووی هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌چین كه له سۆنگه‌ی دڵسۆزییه‌وه بێت و له سوود و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان بێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی سه‌ره‌تا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی ئاراسته‌ی بافڵ تاڵه‌بانی كرد، سه‌رۆكی یه‌كێتی بڕیاری دا له ئه‌مڕۆوه و له‌پێناو زه‌مینه‌سازیی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، میدیاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوكاری ئه‌و دۆخه بن و نه‌بنه به‌شێك له تووندكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان.
راشگه‌یه‌ندراوه كه "هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ماهه‌نگی و به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له چوارچێوه‌ی زیاتر خزمه‌تكردنی هاونیشتمانییان جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه".
PM:04:20:17/05/2026
ئه‌م بابه‌ته 452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت