شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە


وێستگەنیوز-

پێشبینی دەکرێت لە سبەینێ دووشەممەوە، شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارینی چڕ ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت پلەکانی گەرماش بەرز ببنەوە.

شارەزای کەشناسی سالار حاجی عەلی، رایدەگەیەنێت کە ماوەی نێوان 17 تا 20ی ئایاری 2026، شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. ئەم شەپۆلە زیاتر باشوور و ناوەڕاستی عێراق کاری تێدەکات، بەڵام لە سبەینێ دووشەممەوە دەگاتە باشوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان.

وتیشی، "خۆڵبارینەکە لە جۆری تۆزی بیابانی وردە و لە بیابانەکانی سعودیە و سوریاوە سەرچاوە دەگرێت و خێرایی با لە کاتی خۆڵبارینەکەدا دەگاتە 25 بۆ 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بە ئاڕاستەی باکووری ڕۆژئاوا لە باشوورەوە".

بە پێی پێشبینییەکە پلەکانی گەرما لە ناوچە کاریگەرەکاندا لە نێوان 35 بۆ 38 پلەی سەدیدا دەبێت، لە کاتێکدا لە ناوچە شاخاوییەکاندا لە سەرووی 15 پلەوە بۆ نزیکەی 30 پلە دەبێت.


PM:03:15:17/05/2026


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت