دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی بۆ مانگی داهاتوو دواخرا
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئایاری 2026، دانا تەقیەدین، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی و دەستگیرکراوانی لالەزار بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و 11 دەستگیرکراوی دیکەی لالەزار بۆ 3ی حوزەیرانی 2026، دواخراوە".
رۆژی 7ی ئایاری 2026، لاهور شێخ جەنگی و 11 دەستگیرکراوی دیکەی لالەزار دادگایی کران، بەڵام دادگایەکە بۆ 14ی ئایار دواخرا, جارێکی دیکەش دادگاییەکە بۆ مانگی حوزەیران دواخرا.
لەبارەی هۆکاری دواخستنەکەی دانا تەقیەدین وتی، "لەبەر زۆری پەڕاو و کەمی کات دادگاییکردنەکە دواخرا، نەک لەبەر ئامادەنەبوونی سکاڵاکاران کە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی-ن".
PM:01:40:17/05/2026
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت