پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ دەستی لە کار کێشایەوە
وێستگەنیوز-
لە راگەیەنراوێکدا
موفق حسێن، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لەو جوڵانەوەیە راگەیاند.
لە راگەیەنراوەکەیدا
هاتووە، "دوای ماوەیەک لە کارکردن و هەوڵدان لە ڕیزەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ،
کە تێیدا لە پێناو پرەنسیپ و باوەڕەکانمدا درێغیم نەکردووە، دۆخەکە وای خواست کە لێرە
بەدواوە وێستگەی کارکردنی سیاسی و ڕێکخراوەییم لەم قۆناغەدا ڕابگرم" .
بۆیە هەروەها دەنوسێت، " بۆیە ڕایدەگەیەنم کە بە فەرمی
دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لە ئەندامێتی لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕادەگەیەنم. ئەم بڕیارەش
دوای بیرکردنەوەیەکی قووڵ و لەبەرچاوگرتنی چەند هۆکارێکی تایبەتی و گۆڕانی دیدگام
بۆ قۆناغی داهاتوو هاتووە."
AM:11:15:16/05/2026
ئهم بابهته 868
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت